به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه ئه‌و دهرمانخانانهى سه‌رپێچى لهنرخهكان ده‌كه‌ن سزاده‌درێن،جه‌ختیشیكرده‌وه لهپابهندییهكانى به‌دابینكردنى ده‌رمانه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ زیاتر له500بڕگه‌ى چاره‌سه‌رى به‌بێبه‌رامبه‌ر.
سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاى ده‌رمانسازان پرۆژه‌ى نرخى یه‌كگرتووى ده‌رمانه‌كانى داناوه،به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌موو ده‌رمانخانه‌كان پابه‌ندى نرخى یه‌كگرتووى درهمانهكان نه‌بوون،ئه‌مه‌یش واپێویست ده‌كات چاودێرى وسزاى به‌رده‌وام بدرێن".
ڕوونیشیكرده‌وه"ده‌یان تیمى فه‌رمانگه‌ى پشكنینى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وسهندیكاى ده‌رمانسازان چاودێرى ئه‌و پێشێلكارییانه ده‌كه‌ن كه‌هه‌ندێك له‌ده‌رمانخانه‌كان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن وسزاى سهرپێچكارانیش ده‌درێت به‌پێى یاسا".
به‌در دووپاتیشیكرده‌وه"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پابه‌نده بهدهستهبهركردنى ئه‌م چاره‌سه‌رییانه له‌سه‌رجه‌م ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانى،وكهبۆ چاره‌سه‌ركردنى چه‌ندین نه‌خۆشى به‌كاردێت له‌نێویشیاندا،سستبوونه‌وه‌ى گورچیله،وحاڵهتهكانى شێرپه‌نجه،وچه‌ند نه‌خۆشییه‌كى تر"،ئاماژه‌یشیدا"كه‌رتى تایبه‌ت ملكه‌چى چاودێرى وبهداوداچوونى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،وسهندیكاى ده‌رمانسازان وچه‌ند لایه‌نێكى تر بووه".