به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،چاره‌نووسى حه‌په‌كان كه‌ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن له‌كاتى ده‌ستگیركرنى تاوانباران ئاشكراكرد،وجه‌ختیشیكرده‌وه له‌ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ڕاگه‌یاندنى به‌رنامه‌یه‌كى هۆشیاركردنه‌وه وجێبه‌جێكردنى یاسا.
عه‌قید زیاد قه‌یسى به‌ڕێوبه‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان وكارتێكه‌رییه هزرییه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"حه‌په هۆشبه‌ره‌كان یه‌كێكه له‌كارتێكه‌رییه هزرییه‌كان ومادده‌ى هۆشبه‌ر نین،وله‌كاتى ده‌ستگیركردنى تاوانبارانى هێنانى یاخود هه‌وڵى به‌قاچاخبردنى ئه‌وه دواى وه‌رگرتنى وته‌ى تاوانباران له‌به‌رامبه‌ر دادوه‌ران به‌نووسراوێكى فه‌رمى ده‌گوازرێته‌وه،وئه‌م كه‌ره‌سته ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌ى له‌ناوبردنى په‌یوه‌ندیدار له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كرێت وبه‌تایبه‌تیش پزیشكى دادوه‌رى".
قه‌یسى دووپاتیكرده‌وه"به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ ڕاگه‌یاندنى پرۆگرامى هۆشیاركردنه‌وه له‌سه‌ر دوو ئاست یه‌كه‌میان بۆ جێبه‌جێكردنى یاسا وئه‌وه‌ى تریش بۆ ڕاگه‌یاندنى هه‌ڵمه‌تى هۆشیاركردنه‌وه ورۆشنبیریكردن بۆ هاریكارى له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان وده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ووه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان،له‌گه‌ڵ هاریكارى وهه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌م پرۆگرامه به‌سه‌رپه‌رشتى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وعوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ ده‌بێت،وبه‌جێبه‌جێكردنى ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ وبه‌رێوبه‌رى گشتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان وكارتێكه‌رییه هزرییه‌كان ده‌بێت".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد