ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى دوو بۆمبى چێندراو له‌دیاله‌ 7 كه‌س شه‌هید وبرینداربوون

ئەمنی
  • 23-04-2021, 01:33
  • +A -A

    اه‌ع-دیاله‌

    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى دوو بۆمبى چێندراو له‌دیاله‌ 7 كه‌س شه‌هید وبرینداربوون.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌كرده‌وه‌یه‌كى تاوانكارى نوێ،تیرۆرستانى داعش هه‌ستاون به‌ته‌قاندنه‌وه‌ى دوو بۆمبى چێندراو له‌چوارریانى جێزانى به‌ئاڕاسته‌ى ناوچه‌ى ئه‌بى سێدا له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌،یه‌كه‌میان به‌ر ئۆتۆمبێلێكى مه‌ده‌نى كه‌وت وئه‌وه‌ى تر به‌تیمێكى پۆلیس كه‌وت،وبووه‌ هۆى شه‌هیدبوونى هاوڵاتییه‌ك ودوو كارمه‌ندى پۆلیسى دیاله‌ وبرینداربوونى چوار كه‌سى دیكه‌".
    وتیشى"كه‌رته‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان به‌پشكنینى ناوچه‌كه‌ كردووه‌ بۆ گه‌ڕان به‌دواى ئه‌نجامده‌ران.