به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند،سێ مووشه‌ك ئاڕاسته‌ى ده‌وروبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كراون،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا تێمێكى كارى پێكهێناوه بۆ گه‌ڕان به‌دواى ئه‌نجامده‌رانى هێڕشه مووشه‌كییه‌كه.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"بههاوتهریبى له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆنه پێشوهختهكانى هێزه ئه‌منییه‌كان دژى تیرۆرستانى داعش له‌كه‌رته جیاجیاكانى ئۆپراسیۆنه‌كان،وسهرقاڵبوونى بهڕاوهدوونانى پاشماوه‌كانى گروپه تیرۆرستییه‌كان،گروپێکى لادەر لە یاسا بۆ سەرقاڵکردنى هێزەکانمان لەبەرەیەکى تر چەند موشەکێکیان ئاراستەى ئەو ناوچانە کرد کە هێزە عێراقییەکانى تێدا جێگیرە.
ئاشکراشیکردووە، هەشت مووشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کران و سێ مووشەکیان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە، موشەکێکیان لە نزیک زیندانى مەرکەزى کەرخ و یەکێکى تریان لە نزیک ئەکادیمیاى دژە تیرۆر لە گۆڕەپانێکى بەتاڵ و سێهەم موشەکیش لە نزیک بارەگاى یەکێک لە فەوجەکانى هاتنەناوەوەى خێرا کەوتنە خوارەوە،وموشەکەکان هیچ زیانێکى گیانییان لێنەکەوتۆتەوە، هەروەها له‌لایه‌ن تیمه‌كانى چاره‌سه‌رى دەستگیرا بەسەر تەواوی ئەو موشەکانەی کە نەتەقێندرابوونەوە لەسەر بانی یەکێک لە ماڵە چۆڵەکانی ناوچەکە كه‌پێش 10 ڕۆژ به‌كرێگیراوه".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان به‌غدا تیمێكى كارى پێكهێنا بۆ گه‌ڕان به‌دواى ئه‌نجامده‌ران ولێكۆڵینهوهكردن له‌م ڕووداوه".