وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌:خوێندنى حكومى به‌بێبه‌رامبه‌رى ده‌مێنێته‌وه‌

ناوخۆ
  • 22-04-2021, 23:47
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌ له‌باره‌ى وه‌رگرتنى كرێى خوێندن له‌خوێندكارانى خوێندنگاكانى نایاب ودواناوه‌ندییه‌كانى كۆلێژى به‌غدا،دووپاتیشیكرده‌وه‌ خوێندنى حكومى به‌بێبه‌رامبه‌رى ده‌مێنێته‌وه‌.
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،دووپاتیكرده‌وه‌"ئه‌و زانیارییانه‌ كه‌له‌هه‌ندێك له‌بڵاوكراوه‌ى لایه‌نه‌كان هاتووه‌ دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"خوێندنى حكومى بێبه‌رامبه‌ر بووه‌ وهه‌روا ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌ك پابه‌ندییه‌ك به‌ده‌ستوورى عێراق كه‌ڕێگا ده‌دات به‌خوێندكارانى عێراق له‌خوێندنگا حكومییه‌كان به‌بێبه‌رامبه‌ر خوێندنى ته‌واو بكات".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"خوێندنگا نایابه‌كان بۆ پێشوازیكردنه‌ له‌خوێندكارانى نایاب،وبه‌ره‌وپێشبردنى تواناى زانستى وگه‌شه‌كردنى لێهاتوو وبه‌هره‌ییانه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر وه‌ك خزمه‌تكردنى بۆ عێراقى خۆشه‌ویستمان".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌"پێویستى وه‌رگرتنى هه‌واڵه‌كانى تایبه‌ت به‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌پێگه‌ى فه‌رمى وناسراوى لاى هه‌مووان".