به‌غدا-اه‌ع
ئیڤان فایه‌ق جابرۆ وه‌زیرى كۆچ وكۆچبه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند 39هه‌زار خێزانى ئاواره لهكهمپهكانى هه‌رێمه.
جابرۆ له‌دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنى له‌كه‌ناڵى عێراقیه ڕایگه‌یاند"39هه‌زار خێزانى ئاواره هێشتا لهكهمپهكانى هه‌رێمى كوردستانن"،ڕوونیشیكرده‌وه"گرفتى ئه‌منى هۆكارى مانه‌وه‌ى خێزانه‌كانه له‌كه‌مپى جه‌دعه".
وتیشى"پێشنیارمان بۆ هه‌ندێك له‌خێزانه‌كان كرد شوێنى جێگره‌وه له‌ناوچه‌كانى تر".
ئاماژه‌یشیدا"وه‌زاره‌تى كۆچ سه‌ردانى مه‌یدانى كردووه ودهركهوتووه دۆخه‌كه جیاوازه له‌وه‌ى كه هه‌یه".
ئاشكرایشیكرد"بوودجه‌ى وه‌زاره‌تى كۆچ بۆ ساڵى 2015 تریلیۆنێك دینار بووه".
لاى خۆیه‌وه ئه‌سوان كیلدانى سه‌رۆكى فراكسیۆنى بابلیونى نوێنه‌رایه‌تى دووپاتیكرده‌وه"هه‌ندێك له‌خێزانه‌كان گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ شنگال ڕه‌تكرده‌وه له‌به‌ر هۆكارى سیاسی"،وتیشى"مه‌سیحییه‌كان بۆ چه‌ند جارێك ئاواره‌بوونه".
وتیشى"بیمه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه ملیۆنێك وپێنج سه‌د هه‌زار دیناره وبه‌پێى پێویست نییه".