وه‌زیرى ته‌ندروستى واده‌ى دووباره‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ڕێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ دیارى ده‌كات

ناوخۆ
  • 22-04-2021, 20:03
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی و ژینگه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ئه‌سته‌مه‌ له‌هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زاندا گۆڕانكاری له‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بكه‌ن یاخود هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه‌. 
    حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)‌ رایگه‌یاند، گۆڕانكاریكردن له‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زاندا كارێكی ئه‌سته‌مه‌، چونكه‌ هاوڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی نین و ده‌مامك نابه‌ستن، به‌رده‌وامیشن له‌كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌كاتی به‌ربانگ و هه‌روه‌ها دانانی پرسه‌ له‌ناو ماڵه‌كانیان.
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌، رێكاره‌كانی خۆپارێزی و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش له‌ پارێزگاكان راسپێردراون، به‌ته‌واوی بڕیار و رێنماییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن.
    حه‌سه‌ن ته‌میمی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئێمه‌ بارودۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان، پێداچونه‌وه‌ به‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌كه‌ین و بڕیاری نوێ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ین".