وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌واڵى كۆچى دوایی بڕیكارى پێشووى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 22-04-2021, 19:32
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،هه‌واڵى كۆچى دوایی دكتۆر حازم جومه‌یلى بریكارى هونه‌رى پێشووى وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕاگه‌یاند.
    حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند:وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ هه‌واڵى كۆچى دوایی دكتۆر حازم عه‌بدولڕه‌زاق جومه‌یلى بریكارى هونه‌رى پێشووى وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌خزمه‌تێكى گه‌وره‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى كرد له‌ساڵانى ئه‌ركى زۆرى له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ وله‌سایه‌ى ئه‌و دۆخه‌ى سه‌خته‌ى ڕووبه‌رووى وڵات بووه‌وه‌".
    وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ره‌خۆشى له‌كه‌سوكارى كۆچكردووه‌ وهاوپێشه‌كانى كرد وداواى له‌خواى گه‌وره‌ كرد كۆچكردووه‌ به‌ر ڕه‌حمه‌تى خۆى بخات ودڵنه‌وایی بداته‌ كه‌سوكارى.