ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ تاوتوێده‌كات وئه‌ندامێكیش بۆ لیژنه‌ى باڵا زیادكرد

سیاسی
  • 22-04-2021, 19:26
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دۆسییه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یی وگشتى كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى له‌میان ڕێوشوێنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا وئاسایشى پارێزگاى نه‌ینه‌وا وچه‌ند دۆسییه‌كى ترى تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ دانیشتنى ئاسایی خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان سازكرد"،وتیشى"له‌ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان پیرۆزبایی له‌ئه‌فسه‌ر وجه‌نگاوه‌ر وكارمه‌ندانى فه‌رمانده‌یی هێزى ئاسمانى عێراقى كرد،به‌بۆنه‌ى 90هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى هێزى ئاسمانى عێراقى".
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌لایه‌كى ترى دانیشتنه‌كه‌ كازمى جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر"پێویستى وپێشینه‌یی مه‌شقپێكردنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان،وچڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان له‌بوارى ئاماده‌كردنى فه‌رمانده‌كانى سێكته‌رى پۆلیس به‌پێى پرۆگرامێكى نوێى وپێوه‌رى پێشكه‌وتوو"،هه‌روه‌ها"ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ڕاسپارد هه‌ماهه‌نگى بكات له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆ ،به‌مه‌به‌ستى دانانى دیدێكى گشتگیر له‌باره‌ى دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات وئه‌ركه‌كان،وڕێكارى هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان بۆ دیاریكردنى به‌رپرسیارێتییه‌كان".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ گفتوگۆى كردووه‌ له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یی وگشتى كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى له‌میان ڕێوشوێنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ركراوه‌،وبڕیاریشدرا به‌زیادكردنى ئه‌ندامێتى ڕاوێژكارێتى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی بۆ لیژنه‌كه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ باسى له‌ڕێكاره‌كانى پته‌وكردنى سه‌قامگیرى ئه‌منى له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا كرد،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش میواندارى پارێزگارى نه‌ینه‌وا وفه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى وفه‌رمانده‌ى پۆلیسى پارێزگاكه‌ كرد،وئه‌نجومه‌نه‌كه‌ تاوتوێى ڕێكاره‌كانى لابردنى به‌ربه‌سته‌كان كرد كه‌ڕووبه‌رووى ده‌زگا ئه‌منى وكارگێڕییه‌كان ده‌بێته‌وه‌ وڕێگاكانى نه‌هێشتنى".
    ئاماژه‌یشیدا"كازمى ڕێنماییدا به‌میوانداریكردنى پارێزگار وبه‌رپرسانى پارێزگاكه‌ له‌یه‌كێك له‌دانیشتنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ گرتنه‌به‌رى بڕیارى پێویست بۆ خزمه‌تكردنى ڕۆڵه‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ گفتوگۆیشى كردووه‌ له‌باره‌ى ژماره‌یه‌ك بابه‌تى دیكه‌ له‌سه‌ر خشته‌ى كاره‌كانى وبڕیارى گونجاوى له‌باره‌یانه‌وه‌ گرته‌به‌ر".