كازمى :عێراق سیاسه‌تى كرانه‌وه‌ى هاوبه‌شى نێوده‌وڵه‌تى په‌یڕه‌و ده‌كات

سیاسی
  • 22-04-2021, 17:42
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ عێراق سیاسه‌تى كرانه‌وه‌ به‌ڕووى هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان،وپته‌وكردنى درفه‌تى ڕاكێشانى وه‌به‌رهێنانى نێوده‌وڵه‌تى په‌یڕه‌و ده‌كات.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى پێشوازیكرد یوری بۆریسوف جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی روسیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد و له‌دیدارێكدا شاندی ڕوسیا سڵاوی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان و خواسته‌كانیان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات  ئاراسته‌ی كازمی كرد".
    وتیشى"شانده‌كه‌ی روسیا نامه‌یه‌كی نوسراوی میخائیل میخائیل میچوستین سه‌رۆك وه‌زیرانی روسیای تایبه‌ت به‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هاوكاریی دوقۆڵی نێوان عێراق و روسیا و كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی فراوانتر بۆ هاوبه‌شیی دولایه‌نه‌ گه‌یانده‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".
    ڕایشیگه‌یاند"كازمى به‌خێرهاتنى شانده‌كه‌ى ڕووسیا كردووه‌،وجه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌پێویستى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات كه‌مێژووییه‌كى دوورى هه‌یه‌ وبه‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌تى هه‌ردوو گه‌لى دۆست بكات".
    له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی به‌تایبه‌ت دۆخی سوریا كرا، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی عێراق كرایه‌وه‌، به‌ئاراسته‌ی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام بۆ چه‌سپاندن و سه‌قامگیریی ئاشتی و ئارامی له‌ناوچه‌كه‌دا".
    ئاماژه‌یشیدا"هه‌ردولا پێكه‌وه‌ هاوكاری هاوبه‌شیان له‌شه‌ڕی دژی تیرۆر و توندڕه‌وی و هه‌وڵه‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه‌ تاوتوێكرد، شاندی روسیا پشتیوانیان بۆ عێراق به‌مه‌به‌ستی جه‌نگی له‌ناوبردنی پاشماوه‌ی تیرۆر دوپاتكرده‌وه"‌.
    وه‌ك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ مسته‌فا كازمی راشیگه‌یاند، ده‌رفه‌تێك هه‌یه‌ بۆ به‌شداریكردنی زیاتری كۆمپانیا روسیه‌كان به‌هه‌مو جۆرێكیش پاڵپشتی له‌ كه‌رتی وه‌به‌رهێنانی بازرگانی نێموان عێراق و روسیا ده‌كه‌ن.
    هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هه‌ر له‌و دیداره‌دا ڕێككه‌وتن كرا كه‌ لیژنه‌ی هاوبه‌شی عێراق و ڕوسیا بۆ هاوكاری بازرگانی و ئابوری و زانستی و ته‌كنیكی به‌مزوانه‌ ده‌ستبه‌كۆبونه‌وه‌كانی بكات.