پەرلەمانتارێک:بڕگەکانی بوودجە کارایە تاوەکو دادگای فیدڕاڵی وەڵامی تانەکان دەداتەوە

سیاسی
  • 22-04-2021, 17:36
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن خه‌لاتی ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى عیراقیون،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ تانه‌لێدان به‌ بڕگه‌یه‌ك یان چه‌ند بڕگه‌یه‌كى بودجه‌ 2021 كاریگه‌رى نابێت له‌ جێبه‌جێكردنى تاوه‌كو بریار له‌لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵیه‌وه‌ ده‌رده‌چێت،رونیشیكرده‌وه‌ حكومه‌ت ده‌توانێت تانه‌ بدات له‌سه‌ر هه‌ر مادده‌یه‌ك كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرابێت.
    خه‌ڵاتى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" یاساى بودجه‌ چووه‌ بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ ،تانه‌ دان له‌ بڕگه‌یه‌ك یان چه‌ند بڕگه‌یه‌ك هیچ كاریگه‌ریه‌كى نابێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ،و بودجه‌ كارایه‌ تاوه‌كو دوابڕیار له‌لایه‌ن داگاى فیدڕاڵیه‌وه‌ ده‌رده‌چێت".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"حكومه‌ت ده‌توانێت تانه‌ بدات له‌سه‌ر هه‌ر مادده‌یه‌ك كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرابێت،هه‌روه‌ها له‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌ شایسته‌ داراییه‌كان كه‌مبكاته‌وه‌ نه‌ك زیادى بكات".
    وتیشى"ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ تانه‌كانى حكومه‌ت له‌باره‌ى بودجه‌وه‌ له‌سه‌ر گرێبه‌ستى تایبه‌ت به‌ وزه‌ى كاره‌با بێت،ئه‌مه‌ش پرسێكى گرنگه‌ و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌و بڕگه‌یه‌ى ڕه‌شنه‌كردوه‌ته‌وه‌،به‌ڵام كارى له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى كردووه‌".