به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،دووپاتیكرده‌وه هێزى ئاسمانى عێراقى به‌پاسه‌وانى متمانه‌پێكراوى خاك وئاسمانى ڕافیده‌ین ده‌مێنێته‌وه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه:"ئه‌مڕۆ(90)هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى هێزى ئاسمانى ده‌كه‌ینه‌وه،قه‌ڵغانى عێراق وپه‌رژینى به‌رگریكارى ئاسمانى وڵات".
ئاماژه‌یشیدا"به‌م بۆنه‌یه‌وه پێمباشه وشه‌ى متمانه وشانازى بۆ جه‌نگاوه‌ر وكارمه‌ندانى ئه‌م چینه سه‌ره‌كییه‌ى سوپاى قاره‌مانى عێراق به‌كاربهێنم،وبه‌ناویانه‌وه به‌گه‌لى عێراقى خۆشه‌ویست ده‌ڵێم هێزى ئاسمانیمان به‌پاسه‌وانى متمانه‌پێكراوى خاك وئاسمانى ڕافیده‌ین ده‌مێنێته‌وه.
وتیشى"قاره‌مانانى هێزى ئاسمانى جوانترین وێنه‌ى قوربانیدان وگیانفداییان له‌جه‌نگى تیرۆر تۆماركرد،وبه‌م كاره‌یش په‌یامێكى ڕاشكاو ڕه‌وانه‌ى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه‌ده‌یانه‌وێت ده‌ستكارى یه‌كڕیزى خاكى عێراق وگه‌له‌كه‌ى بكه‌ن.
ڕایشیگه‌یاند"پیرۆزبایی یادى دامه‌زراندنتان ده‌كه‌م وبۆ عێراق وگه‌له‌كه‌ى بمێننه‌وه ودروود وسه‌ربڵندى بۆ شه‌هیدانى هێزى ئاسمانى عێراق،وسه‌رجه‌م شه‌هیدانى نیشتمانه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان".