به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،كارمه‌ندانى عێراقى له‌هێزى ئاسمانى له‌كاتێكى پێوانه‌ییدا توانییان فڕۆكه په‌ككه‌وتووه‌كان چاك بكه‌ن وبه‌كاریبخه‌نه‌وه.
ڕه‌سوڵ له‌لێداونێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"گرنگیدانى زۆر وپشتیوانى بێ سنوورى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ووه‌زیرى به‌رگرى به‌هێزى ئاسمانى-ئه‌ندازیار وكارمه‌نده هونه‌رییه‌كانى به‌تواناكرد بۆ دووباره به‌كارخستنه‌وه‌ى فڕۆكه په‌ككه‌وتووه‌كان".
وتیشى"دووباره نۆژه‌نكردن وچاككردنه‌وه‌ى فڕۆكه كۆنه وپه‌ككه‌وتووه‌كانى دیكه له100 سه‌د وبه‌كاتێكى پێوانه‌یی له‌سه‌ر ده‌ستى كارمه‌ندانى عێراقى كراوه".
شایه‌نى باسه وه‌زیرى به‌رگرى وفه‌رمانده ئه‌منییه‌كان به‌شداریان له‌ئاهه‌نگى ناوه‌ندى فه‌رمانده‌یی هێزى ئاسمانى كرد به‌بۆنه‌ى 90هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى له‌بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د.
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە