به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، رایگه‌یاند، چاودێری جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی بودجه‌وه دەکەن وئەو لایەنش کە پابەندی رێککەوتنەکە نابێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
عه‌دنان زورفی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌رایه‌تى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند،" چاودێرییەکی چڕی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ین پێویستیشه هه‌ردولا پابه‌ندبونی خۆیان به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه جێبه‌جێبكه‌ن، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
رونیشیكرده‌وه،" ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داهاتی خۆی به‌ڕونی بۆ حكومه‌تی فیدراڵ ئاشكرا بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ولێر پابه‌ند نه‌بێت ئه‌وه به‌غدا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ره‌وانه‌ی هه‌رێم ناكات".
عه‌دنان زورفی ئاشكراشیكرد،" هه‌ر بڕگه‌یه‌ك له بودجه‌ی گشتی عێراق بۆساڵی 2021 بێته بارگرانی بۆ سه‌ر حكومه‌ت ده‌توانرێت تانه‌ی لێبدرێت له دادگای فیدراڵی عێراق، له‌و باوڕه‌دام كه دادگا ئه‌و پرسه بۆ حكومه‌تی عێراقی یه‌كلایده‌كاته‌وه، به‌ڵام هیچ بڕه‌گه‌یه‌ك له بودجه‌ی ئه‌م ساڵدا له ده‌ره‌وه‌ی تواناكانی حكومه‌ت نیه".
له‌باره‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دیاریكراوی نه‌وت دانراوه عه‌دنان زورفی رایگه‌یاند،" ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت له بڕی دیاریكراوی خۆی له بودجه‌دا زیاتر بو ئه‌وه كورتهێنانی بودجه‌ی پێ پڕده‌كرێته‌وه و نابێته سه‌رچاوه‌ی داهاتێكی دیكه بۆ حكومه‌ت".
پێشتر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبو، " لە دادگاى باڵای فیدڕاڵی تانە لە چەند بڕگه و ماددەیەکی یاساى بودجە دەدەن، لەبەرئەوەى کاریگەرى نەرێنی لەسەر کەرتی کارەبا و تەندروستی و چەند کەرتێکى دیکە دروستدەکەن".