به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى باڵاى پارێزگاكان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،وه‌زاره‌ته‌كان تانه‌لێدانیان له‌باره‌ى بوودجه پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت وپێشكه‌شى دادگاى فیدڕاڵى بكرێت.
كازم سه‌هلانى سكرتێرى لیژنه‌ى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ژماره‌یه‌ك بڕیار ویاسا هه‌ن هێشتا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه شیكردنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت وله‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش تاوتوێده‌كرێت،ووه‌زاره‌ته‌كانیش تانه وبۆچوونى خۆیان له‌باره‌ى بوودجه ده‌خه‌نه‌ڕوو،بۆیه بۆیه حكومه‌تى عێراق یه‌كده‌خرێن وپێشكه‌شى دادگاى فیدڕاڵى ده‌كرێت بۆ تانه‌لێدان له‌باره‌ى ئه‌و دۆسییانه‌ى گرفتى داراییان تیایه".
ئاماژه‌یشیدا"حكومه‌ت بوودجه‌ى به170 ترلیۆن پێشكه‌ش كرد،وبوودجه‌یش به129 ترلیۆن په‌سه‌ندكرا ،بۆیه ئه‌م لێبڕینه له‌سه‌ر هه‌ژمارى جومگه‌ى گرنگ هاتۆته ئاراوه".
پێشووتریش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى سه‌رپشككرد به‌تانه‌لێدان له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌بڕگه‌كانى بوودجه له‌به‌رده‌م دادگاى فیدڕاڵییدا.