عەبادی لەگەڵ وەزیری بەرگری نیوزلەندا تاوتوێی هاریكاری دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات دەكات

  • 7-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەمرۆ چوار شەممە، لەگەڵ رون مارك وەزیری بەرگری نیوزلەندا تاوتوێی پتەوكردنی هاریكاری دیۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتیان كرد لەسەرجەم بوارەكاندا بە تایبەت بواری ئەمنی. لەوبارەیەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران دەڵێت: عەبادی چاوی بە رون مارك و وەفدی هاورێی كەوتووە و تاوتوێی چەندین دۆسیە و هاریكاری نێوان هەردوو وڵاتیان كردووە. لای خۆیەوە مارك سەرسامی خۆی نیشاندا سەبارەت بە تواناكانی سوپای عێراق و سەركەوتنی لە جەنگی ریشەكێشكردنی تیرۆریستانی داعش.