به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی په‌رله‌مانتار عه‌دنان ئه‌سه‌دى بەهۆی کاریگەری توشبونی به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه.
نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،حه‌لبوسى له‌پرسه‌نامه‌كه‌ى ڕایگه‌یاندووه:"بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە دوای رازی بوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی برا و هاورێ پەرلەمانتاری هاوپه‌یمانى دەوڵەتی یاسا " عەدنان هادی ئەسەدی" مان پێگەیشت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
وتیشى"سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و خۆشەویستانی دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین سەبوریان بدات و کۆچکردوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادی بکات.