به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان بۆ زومار وشه‌نگال ڕاگه‌یاند.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"هێزه ئه‌منییه‌كانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى رۆژئاواى نه‌ینه‌وا هه‌ستاوه بهگهڕاندنهوهى ئاواره‌كان له‌هه‌رێمى كوردستانى عێراق به‌ره‌و شاره‌دێى زومار وشارۆچكهى شه‌نگال،وله‌ئێستاشدا ژماره‌ى ئه‌و خێزانانه‌ى له‌لایه‌ن فیرقه‌ى 15 گهیندراونهتهوه3741 خێزانه وله‌لایه‌ن فیرقه‌ى 20یش 3706 خێزانى گه‌یندراوه‌ته‌وه،ڕوونیشیكرده‌وه"هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن لهكیۆماڵكردنى سه‌رجه‌م گونده‌كان بۆ ته‌واوكردنى دۆسییه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان".
وتیشى"هێزێك لهفیرقهى16ى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا ئه‌ركێكى پشكنینى له‌گوندى موهه‌ندیس ئه‌نجامدا،و11كۆنتێنهرى چه‌كى 23 ملم ودوو هێڵى 40 گوللـهیی و40 كه‌ره‌سته‌ى مووشه‌كى 73 ملم هى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعشى دۆزییه‌وه وله شوێنى خۆیشى له‌ناوبران
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە