وەزارەتى پەیوەندییەكان ورده‌كارى دروستكردنى یەكەم مانگى دەستكردى تایبەت بە عێراق ئاشكراكرد

ناوخۆ
  • 21-04-2021, 16:46
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتى پەیوەندییەكان،ئه‌مڕۆچوارشه‌ممه‌،ئاشكرایكرد،ڕێكکەوتن كراوە لەسەر دروستكردنى یەكەم مانگى دەستكردى تایبەت بە عێراق.  
    رەعد مەشهەدانى، وتەبێژى وەزارەتى پەیوەندییەكان له‌لێدوانێك بە ئاژانسى هەواڵى  عێراقى(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"حكومەتى میسر دەستپێشخەرییەكى كردووە بۆ دروستكردنى یەكەم مانگى دەستكردى تایبەت بە عێراق"،ڕونیشیكردووەتەوە، ڕێكکەوتن لەسەر دروستكردنى كراوە بە دەستپێشخەرى عێراقى - میسرى و لەگەڵ كۆمپانیاى "ئێر باس"ى فەرەنسیش ڕێکكەوتن كراوە.  
    مەشهەدانى جەختیلەوەشكردووەتەوە، ئەو مانگە دەستكردە زۆر گرنگە بۆ عێراق و ژمارەى كەناڵە ئاسمانییەكانى عێراق گەیشتووەتە 150 كەناڵ، ئەوەش سەرەڕاى ئەو لەرە لەرانەى ڕادیۆكان گرتوویانە، هەروەها خزمەتگوزارى تەكنەلۆژى پێشكەوتوو و نوێ بەشێوەیەك خزمەتى وەزارەتى پەیوەندییەكان بكات.  
    وتەبێژى وەزارەتى پەیوەندییەكان هێماى بۆ ئەوەشكردووە، پێش كۆتایى ساڵى ڕابردوو میسر مانگى دەستكردى "طیبه‌ 2020"ى هەڵدا و دەتوانرێت سود لە ئەزمونى ئەو وڵاتە لە مانگى دەستكرددا ببینرێت، بە دڵنیاییەوە ڕێكکەوتن لەگەڵ لایەنى میسر و كۆمپانیاى "عەرەب سات" كراوە بۆ دروستكردنى مانگە دەستكردەكە.