به‌غدا-اه‌ع
مه‌زهر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكارى دارایی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،میكانزمه په‌یڕه‌وكراوه‌كان له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى عێراقى دیاریكرد بۆ كۆنترۆڵكردنى نرخى دراو،وئه‌و مه‌ترسییانه‌یشى ڕه‌تكرده‌وه له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاتر له‌قۆناغى داهاتوودا.
ساڵح به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌روازه‌ى بانكى ناوه‌ندى عێراقى بۆ فرۆشتن وكڕینى دراوى بیانى فاكته‌رى سه‌قامگیرییه بۆ نرخى دراو وچه‌سپاندنى له‌میان پرۆسه ده‌ستێوه‌ردانى ڕۆژانه له‌بازارى یه‌ده‌گى كه‌ئامانجى سه‌ره‌كى كشانه‌وه‌ى ڕیژه‌یه‌كى به‌رزه له‌دراوه‌كان به‌دینارى عێراقى له‌بازاڕدا كه‌ناسراوه به(سیاسه‌تى پاكژكه‌ره‌وه‌ى نه‌ختێنه‌یی)".
وتیشى"داخوازییه‌كانى بازاڕ كه‌خواستى له‌سه‌ر دراوى بیانییه له‌ڕێگاى ئاڵگۆڕى دینار به‌نه‌ختینه‌ى بیانى جێه‌جێده‌كرێت كه‌له‌ژێر ركێفى ده‌سه‌ڵاتى نه‌ختێنه‌ییه چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌سه‌ڵاتى ده‌ركردنى نه‌ختێنه‌ییه،واته خۆى هه‌مان دینارى ده‌ركردووه وپه‌یوه‌ندیداره به‌پاراستنى سه‌قامگیرى به‌هاكه‌ى وهێزى كڕدراوه‌كانى".
ڕایشیگه‌یاند"ئه‌و ڕێژه زۆره له‌دراوى نه‌ختینه‌یی به‌دینار فشار ده‌خاته‌سه‌ر داواكارییه‌كان له‌سه‌ر دراوى بیانى واته داخوازى له‌سه‌ر كاڵا وخزمه‌تگوزارى وسووه‌كانى بیانى،چونكه نه‌ختێنه‌ى بیانى ڕۆڵى هه‌یه به‌پاره‌داركردنى بازرگانى ده‌ره‌كى عێراق واته بازرگانى هاورده‌كان كه‌نمایشى نه‌ختێنه‌ى بیانى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بۆ بازاڕ دابینده‌كات وله‌ژێر ركێفى بانكى ناوه‌ندى عێراقییه له‌میان كۆكردنه‌وه‌ى یه‌ده‌گه چالاكه‌كانى له‌درواى بیانى له‌ڕێگاى رووماڵى باڵاى دینار بۆیه بانكى ناوه‌ندى ئه‌ركى فرۆشتنى له‌ده‌روازه‌كه‌ى خۆى ده‌بێت ورۆڵى ده‌بێت له‌سه‌قامگیرى به‌هاى دراو به‌ئاستى فه‌رمى بڕیاردراو كه‌ده‌گاته 1450دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك".
ئه‌وه‌یشى وت"له‌م روانگەیه‌وە پرۆسه‌كانى سیاسه‌تى رۆژانه‌ى نه‌ختێنه‌یی كه‌ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێده‌كات به‌كۆنترۆڵكردنى به‌هاى نه‌ختێنه‌یی به‌دینار وگۆڕینى به‌نرخى دراوى سه‌قامگیر(وه‌ك جێگره‌وه‌ى به‌هاى ده‌ره‌كى دراو)واته بۆ هه‌ڵمژینى ئه‌و نه‌ختێنه دواى گۆڕینى به‌دراوى بیانى به‌نرخێكى گونجاو،بۆیه ده‌بێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێت له‌سه‌ر سه‌قامگیرى نرخى دراو وپاشان هێوه‌ربوونه‌وه‌ى نرخه‌كان وسه‌قامگیربوونى په‌یتا په‌یتایی چونكه نرخه‌كه به‌هاى دراوه‌كه‌یه كه‌گوزارشتى له‌سه‌ر ده‌كرێت به‌نه‌ختێنه".