به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،هۆشدارى دایه ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له‌ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى،دووپاتیشیكرده‌وه نابێت موجامه‌له‌ى هیچ كه‌سێك بكرێت هه‌ڵه بكات.
كازمى له‌میان وتارێكى له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"دامه‌زراندن به‌ره‌و هه‌له پشێوى له‌پرۆژه‌كان دروستكرد وپێشێلكارى زۆر كراوه له‌پرسى وه‌به‌رهێنان"،وتیشى"عێراق بۆته ژینگه‌یه‌ك بۆ دوورخستنه‌وه‌ى هه‌لى وه‌به‌رهێنان".
وتیشى"عێراق هه‌لێكى زێڕینه بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى عێراقى وبیانى"،ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌ر پرۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنان ڕێژه‌ى جێبه‌جێكردنى سفر بێت ئه‌وه‌ى مۆڵه‌تى لێده‌سێندرێته‌وه".
ڕایشیگه‌یاند"ئاسانكارى له‌زۆربه‌ى ڕێوشوێنه‌كان بۆ وبهرهێنهران كراوه"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هۆشداری ده‌ده‌ینه خاوه‌ن پرۆژه پهككهوتووهكانى وه‌به‌رهێنان".
ئاماژه‌یشیدا"هه‌موو ئه‌و پرۆژانه ڕه‌تده‌كرێنه‌وه كهئهندازیارى بیناسازى تیا نییه"،ڕوونیشیكرده‌وه"به‌غدا بۆته شارى به‌ربه‌سته‌كان".
كازمى هۆشداریشیدایه ده‌سته‌كه له‌گه‌نده‌ڵى"،دووپاتیشیكرده‌وه"موجامه‌له‌ى كه‌سێك ناكه‌ین هه‌ڵه‌ى كردبێت".
ڕوونیشیكرده‌وه"هۆشدارى ده‌ده‌ین لهنهرمى نواندن له‌پرۆژه‌كان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى نیشتمانى".