لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌باره‌ی موچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌وه‌

سیاسی
  • 21-04-2021, 21:03
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    لیژنەی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی رونكردوه‌یه‌كی له‌باره‌ی موچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق بڵاوكردەوه‌ .
    له‌ راگه‌یاندراوێكى لیژنه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن دەنگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ کە موچەی سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق هەشتا ملیۆن دینار ده‌بێت، ئێمه‌ وه‌كو لیژنه‌ی دارایی ئەو هەواڵانە ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه‌ ده‌رنه‌كراون".
    رونیشیكرده‌وه‌،" ئه‌و هه‌واڵانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كییان نیه‌ و دورن لە راستیەوە کۆی گشتی موچەی سێ سەرۆکایەتیه‌كه‌ له‌ مانگێكدا بیست ملیۆن دیناره‌".
    راشیگەیاند،" داوا له‌ راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ین زیاتر ورد بن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ و دڵنیابن له‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی له‌ـ پێدانی هه‌واڵ وزانیاری به‌ به‌ڵگه‌ و دیۆكۆمێنت بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان".