هێزى ئاسمانى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ چاكردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كانمان به‌ده‌ستى عێراقى ده‌بێت

ئەمنی / بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 21-04-2021, 20:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى
    وێنه‌گر:سه‌فا عه‌لوان


    لیوا شه‌هاب جاهد عه‌لى فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانى ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ژماره‌ى ئۆپراسیۆنه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى له‌ ساڵى 2014 ه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 7 هه‌زار،ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد سه‌رجه‌م ئۆپراسیۆنه‌كان به‌ كادرى عێراقى بووه‌.
    عه‌لى له‌ چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"ژماره‌ى ئۆپراسیۆنه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى له‌ ساڵى 2014 ه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 7 هه‌زار،هه‌روه‌ها ئۆپراسیۆنه‌ پشكنه‌ره‌كانیشى 3621 ئۆپراسیۆنه‌".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد"هه‌ماهه‌نگى باڵا هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ زیاتركردنى ئۆپراسیۆنه‌ ئاسمانیه‌كان"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"عێراق هیچ فڕۆكه‌یه‌كى نیه‌ له‌ قۆناغى له‌ناوچون بێت".


    ژماره‌ى فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى


    لیوا عه‌لى جه‌ختیكرده‌وه‌" ئه‌و فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌رانه‌ى كه‌ ئێستا له‌ فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیه‌ چه‌ند جۆرێكه‌،16 فڕۆكه‌ى سوخۆى و سنز و24 فڕۆكه‌ى جۆرى F16 و11 فڕۆكه‌ى L159 ،سه‌ربارى فڕۆكه‌كانى مه‌شقپێكردن"،وتیشى"ئه‌م فڕۆكانه‌ به‌كه‌م داده‌نرێت به‌گوێره‌ى ستراتیژیه‌تى جوگرافى و ژماره‌ى دانیشتوان و نه‌خشه‌ى عێراق و ئاوى هه‌رێمایه‌تى و سنوریشه‌وه‌".