به‌غدا-اه‌ع
سوهى نه‌جار سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، جه‌ختیكرده‌وه رێنمایهكانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له باره‌ى وه‌به‌رهێنانه‌وه ده‌بێته هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى 90 ترلیۆن دینار بۆ ده‌وڵه‌ت.
نه‌جار بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" رێنماییه‌كانى كازمى به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنان بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ى بوونیان نیه یان په‌كیان كه‌وتووه یان ئه پرۆژانه‌ى ڕێژه‌ى جێبه‌جێكردنیان له‌نێوان(0- 35%)ه ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى باشى ده‌بێت له‌سه‌ر ئابورى وڵات".
رونیشیكرده‌وه"ئه‌م رێنمایانه ده‌بێته هۆى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى زیاتر 400 هه‌زار دۆنم بۆ وڵات، دواى ئه‌وه‌ى له ژێر ناونیشانى پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان كه بونیان نیه‌و و ته‌واو نه‌كراون دانرابوون".
نه‌جار وتیشى"ئه‌م زه‌ویانه به بڕى 90 ترلیۆن دینار عێراقى مه‌زه‌نده ده‌كرێن كه مافى گه‌ل و ده‌وڵه‌ته".
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی له‌داواکاری عێراق ده‌كات