به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،میكانزمى كۆتاییهێنان به‌دۆسییه‌ى لێكچوونى ناوه‌كان ئاشكراكرد.
به‌در زه‌یادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لێكچوونى ناوه‌كان حاڵه‌تێكه بوونى هه‌یه ولایه‌نه ئه‌منییه‌كان په‌نا ده‌به‌ن بۆ ناوى دایك له‌حاڵه‌تى لێكچوونى ناوه‌كان له‌گه‌ڵ ناوى تیرۆرستان وداواكراوانى دادگاى عێراقى"،وتیشى"له‌دواى وردبینیكردن ونه‌بوونى هیچ هێمایه‌كى ئه‌منى هه‌موو گرفته‌كان له‌گه‌ڵ ناوه لێكچووه‌كان لاده‌برێن دواى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى وردبینى ودڵنیابوونه‌وه".
وتیشى"هێزه ئه‌منییه‌كان چاودێرى ئه‌م دۆسییه ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تى له‌و پارێزگایانه‌ى پێشووتر له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعش داگیركرابوون،كه‌چى له‌پارێزگاكانى باشوور كه‌یسى لێكچوونى ناوه‌كان تیایاندا كه‌متره"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵا هه‌یه وبه‌ڕاسپارده‌یه‌كى حكومى بۆ نه‌هێشتنى ئه‌م گرفته‌ى لاى زۆربه‌ى هاوڵاتیان".
ئاماژه‌یشیدا"لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى رۆڵى ده‌بێت له‌م ڕێكاره،له‌میان په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى"،ڕوونیشیكرده‌وه"لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى چاودێرى په‌له‌كردن له‌كۆتاییهێنان به‌م دۆسییه ده‌كات".