به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕاسپارده‌یدا به‌پێویستى ئاشكراكردنى ئه‌و جۆره چه‌كه‌ى هاورده‌ى عێراق ده‌كرێت ومیكانزمى هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ واشنتۆن له‌باره‌ى پشتیوانیكردنى هێزه ئه‌منییه‌كان.
په‌رله‌مانتار عه‌لى غانمى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگیدا له‌سه‌ر ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كان له‌عێراق به‌ئاماده‌بوونى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى وه‌زیرانى پێشوو،وئه‌مه‌یش جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پێویستى پابه‌ندبوون به‌جێبه‌جێكردنى ئه‌م بڕیاره".
غانمى وتیشى"گه‌ڕى گفتوگۆكانى نێوان عێراق وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ى دۆسییه‌ى ئه‌منى وستراتیژى له‌ڕێگاى چاوپێكه‌وتنه‌كان وپێكهێنانى لیژنه‌ى ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى په‌روه‌رده وته‌ندروستى وچه‌ند بابه‌تێكى تر بووه".
ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى"به‌پێویستیشى زانى واده‌یه‌ك دیاریبكرێت بۆ كۆتاییهێنان به‌هێزه بیانییه‌كان له‌عێراق"،داوایشى له‌حكومه‌ت كرد ژماره‌یان ئاشكرابكات وجۆرى چه‌كى هاورده‌كراو بۆ عێراق وجۆرى هاریكارى كه‌له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مریكى ده‌كرێت بۆ پشتیوانیكردنى هێزه عێراقییه‌كان بخاته‌ڕوو".