به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، جه‌ختیكرده‌وه هەندێک لەو پرۆژانەی کرانە وەبەرهێنان یان پەککەوتوون یان بوونیان نییە ،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد حكومه‌ت به‌جدى كار ده‌كات له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى وه‌به‌رهێنان كه وه‌به‌رهێنه‌رى عێراقى و بیانى تێدا به‌شدارى بكات.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" كازمى له میان سه‌ردانیكردنى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى نیشتمانى وتى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌یه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وڵات،بۆیه ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ بكرێت و چاكسازى له هه‌ڵه‌كانى پێشووى بكرێت بۆ دووباره نه‌بونه‌وه‌ى".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"گرفت هه‌یه له ژێرخانى وڵات و شێوازى بونیاتنانى و ده‌بێت كاربكرێت بۆ نه‌هێشتنى ئه‌م قه‌ره‌باڵه‌غى و په‌رته‌وازیه له رێگاى پلانى ستراتیژى به‌رده‌وام"،باسى له‌وه‌شكرد" له ساڵانى رابردوو زۆرێك له پرۆژه‌كان ڕه‌وانه‌ى وه‌به‌رهێنان كراون ،به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و پرۆژانه یان پەککەوتوو بوون یاحود بوونیان نییه".
رونیشیكرده‌وه "هه‌زاره‌ها دۆنم زه‌وى ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه به‌بێ ئه‌وه‌ى خیژ پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكرێت".