كازمى ڕاسپارده‌یدا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى پرۆژه‌كانى وبه‌رهێنان كه‌ڕێژه‌ى جێبه‌جێكردنیان له‌نێوان(0- 35%)ه‌

سیاسی
  • 21-04-2021, 14:31
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،راسپارده‌یدا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى پرۆژه‌كانى وبه‌رهێنان كه‌ڕێژه‌ى جێبه‌جێكردنیان له‌نێوان(0- 35%)ه.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌ردانى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى كردووه‌ وڕێره‌وى كاره‌كانى وئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م وه‌به‌رهێنان له‌وڵاتدا به‌سه‌ركردۆته‌وه‌ وڕاسپارده‌یشى داوه‌ به‌:هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌موو مۆڵه‌ته‌كانى پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان كه‌ڕێژه‌ى جێه‌جێكردنیان له‌نێوان (0- 35%)ه وكاته‌كانى به‌رده‌م جێبه‌جێكردنیان پرۆژه‌كه‌ ته‌واو بووه‌،وژماره‌ى ئه‌و پرۆژانه‌یش ئه‌م بڕیاره‌ ده‌یانگرێته‌وه‌1128 پرۆژه‌یه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى وت"له‌میان ڕاسپارده‌كاندا هاتووه‌ پابه‌ندى ته‌واو به‌جێبه‌جێكردنى بنه‌ماكانى مادده‌ى28 له‌یاساى وه‌به‌رهێنان له‌میان ده‌ركردنى هۆشدارى بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ى ته‌واو نه‌كراون وده‌سته‌ى نیشتمانى بۆ وه‌به‌رهێنان سه‌رپه‌رشتى وچاودێرى جێبه‌جێكردنى ڕێوشوێنه‌كانى ده‌كات،له‌پاڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مۆڵه‌ته‌كانیان ئه‌گه‌ر هات ووبه‌رهێنه‌ر پابه‌ندى ماوه‌ى ته‌واوكردنى پرۆژه‌كه‌ نه‌بوو".