به‌غدا-اه‌ع
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل وه‌زیرى نه‌وت،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،وه‌زاره‌تى نه‌وت كارده‌كات بۆ دابینكردنى هه‌لى كار بۆ ڕۆڵه‌ى شه‌هیدان به‌پێى ڕێنمایی وڕاسپارده وڕه‌زامه‌ندییه كارپێكراوه‌كان.
وه‌زیرى نه‌وت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"رێزلێنانى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان ئه‌ركێكى نیشتمانییه وزۆریش شانازییه بۆ ئێمه چاومان پێیان بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى پاڵپشتى ماددى ومه‌عنه‌ویان بۆ پێشكه‌ش بكه‌ین وهاوخه‌میان بین"،ئاماژه‌یشیدا"ڕاسپارده‌كانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشتوانیكردنى ئه‌و چینه‌یه كه‌رۆڵه‌كانیان به‌هۆى تیرۆرى تاریك په‌رست له‌ده‌ستدا وبایه‌خى زیاتر به‌م كه‌سانه بدرێت كه‌خۆشه‌ویست وئازیره‌كانیان له‌ده‌ستدا".
وه‌زیرى نه‌وت وتیشى"وه‌زاره‌تى نه‌وت كارده‌كات بۆ دابینكردنى هه‌لى كار بۆ ڕۆڵه‌ى شه‌هیدان به‌پێى ڕێنمایی وڕاسپارده وڕه‌زامه‌ندییه كارپێكراوه‌كان،وه‌زاره‌تى نه‌وتیش ئه‌مه‌یش ڕاده‌گه‌یه‌نێت وكه‌سانى په‌یوه‌ندیدار له‌كاتى به‌جێگه‌یاندنى ڕێوشوێنه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه"،دووپاتیشیكرده‌وه"به‌رده‌وام ده‌بین له‌پشتیوانیكردنى چینه‌كانى كۆمه‌ڵگاى عێراقى".