به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ئه‌و دۆسیانه‌ى ئاشكرا كرد كه لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كارى له‌سه‌ر ده‌كات،ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد دوو به‌رێوه‌به‌رى گشتى و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى سیاسى راگیراون.
سابت عه‌باسى ئه‌ندامى لیژنه‌كه،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" لیژنه‌ى بریارى 29 ده‌ستى به‌كاره‌كانى كردووه ،له‌میان ئه‌و دۆسیانه‌ى ده‌ستى كه‌وتووه و هه‌روه‌ها ئه‌و دۆسیانه به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى و دیوانى چاودێرى دارایی".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد"له هه‌فته‌ى رابردوو لیژنه‌كه چالاكى زۆرى هه‌بوو وه‌ك راگرتنى دوو به‌رێوه‌به‌رى گشتى و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى سیاسى "، وتیشى" هه‌موو راگیراوێك تاوانبار نیه ئه‌وه‌ى بریارده‌ره ته‌نها دادگایه".
عه‌باسى باسى له‌وه‌شكرد" كۆمه‌ڵێك دۆسیه هه‌یه لیژنه‌كه كارى له‌سه‌ر ده‌كات به‌تایبه‌ت له بوارى كاره‌با و پیشه‌سازى و چه‌ندین دۆسیه دیكه "،جه‌ختیشیكرده‌وه لیژنه‌ى ده‌ستپاكى كارده‌كات له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵا".