بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار،ئهمڕۆ چوارشهممه،جەختیكردهوە لەگرنگی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە وتێپەڕاندنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، ھاوکات دووپاتیشیکردەوە لەوەی عێراق ببێتە جەمسەرێک بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکەدا
سهرۆكایهتى كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ڕایگهیاند"بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار ئەمرۆ چوارشەممە،لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ماکسیم ماکسیمۆڤ، باڵیۆزی روسیا لە عێراق بەبۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکەی.ڕوونیشیكردهوه"لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری و کاری هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی هەردوو وڵات بکات".
وتیشى"هەروەها پێشهاتەکانی ناوچەکە و نێودەوڵەتییەکانی جێی بایەخی هەردوو لا خرایە روو و جەختیشکرایەوە لە پابەندبوون بە دیالۆگ بۆ پتەوکردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا".
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتری ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر و کەمکردنەوەی ئەو گرژییانەی کە کاریگەری خراپ دەکاتە سەر دەرفەتی گەشەدان و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی ناوچەکە و گرنگی کاری هاوبەش و تێپەڕاندنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، ھاوکات دووپاتیکردەوە لەوەی عێراق ببێتە جەمسەرێک بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکەدا.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ستایشی هەوڵەکانی باڵیۆزی روسیای کرد لە ماوەی ئەرکەکەی لە عێراق دا، کە بەشێوەیەکی باش کاریکردووە بۆ گەشەدانی پەیوەندییەکانی نیوان هەردوو وڵات و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتووی دا، لەو روانگەیەشەوە باڵیۆزی روسیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری و بەهێزکردنی سەروەری عێراق و خواستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لە تەواوی بوارەکان لەگەڵ عێراق دوپاتکردەوە.