به‌غدا-اه‌ع
په‌رله‌مانتار عه‌دنان زورفى سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى وه‌فاى عێراقى ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه وسه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌نوسینگه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكراكرد.
زورفى له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقیه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"بانگه‌وازه‌كه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه وسه‌رۆك فراكسیۆنه سیاسییه‌كان بۆ خوانێكى به‌ربانگ به‌شێكه لهنهرێتهكانى ڕه‌مه‌زان"،دووپاتیشیكرده‌وه"كه‌شوهه‌واى ڕه‌مه‌زان زاڵبوو به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه".
وتیشى"قسه‌ى لاوه‌كى له‌كۆبوونه‌وه‌كه كرا به‌ڵام باس له‌هیچ پرۆژه‌یه‌كى سیاسی نه‌كراوه".
پێشووتریش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران میواندارى سه‌رۆكایه‌تییه‌كان وسه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه‌كان كرد لهخوانێكى به‌ربانگى ره‌مه‌زان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"كازمى میواندارى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تى وسه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه‌كانى كرد لهخوانێكى به‌ربانگى ڕه‌مه‌زان".