لیوا ڕه‌سوڵ:ژماره‌یه‌ك داواكراو به‌پێى مادده‌ى4ى تیرۆر له‌سامه‌ڕا ده‌ستگیركراون

ئەمنی
  • 20-04-2021, 20:03
  • +A -A

    سه‌ڵاحه‌دین-اه‌ع

    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى نوسینگه‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك داواكراو به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر له‌سامه‌ڕا ده‌ستگیركراون.
    لیوا ڕه‌سوڵ له‌تویتێكدا له‌سه‌ر پێگه‌ى تویته‌ر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"قاره‌مانانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا ئه‌ركێكیان جێبه‌جێكرد به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕان وپشكنین له‌ناوچه‌كانى ئوم ڕوێس وئوم زه‌هیر وتۆبیه‌ له‌میان كه‌رتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان".
    وتیشى"له‌میان پرۆسه‌كانى پشكنین دوو گوللـه‌ى هاوه‌ن دۆزراونه‌ته‌وه‌".
    له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ڕه‌سوڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"به‌شى پۆلیسى شارۆچكه‌ى به‌له‌د توانیان ژماره‌یه‌ك داواكراو به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر  ده‌ستگیربكه‌ن".