ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى:قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى هیچ سوودێكى نییه‌

سیاسی
  • 20-04-2021, 21:12
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
    و:سۆما جاف
    لیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگه‌ له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى هه‌موو ڕۆژێك له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌ هیچ سوودێكى نییه‌،پێچه‌وانه‌ى دۆخى ساڵى ڕابردوو.
    حه‌سه‌ن خه‌ڵاتى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى نییه‌ كه‌وا له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌ له‌ساڵى ڕابردوو كاریگه‌رى هه‌بوو،به‌ڵام دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌ وته‌شه‌سه‌ندنى هیچ سوودێكى نه‌ماوه‌".
    خه‌ڵاتى وتیشى"ڕێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ئێستا سووكه‌ وتوند نییه‌ وهیچ په‌یوه‌ندییه‌كى ڕاسته‌خۆى نییه‌ به‌شكاندنى زنجیره‌ى گواستنه‌وه‌ى په‌تاكه‌،به‌ڵام شێوازێكى ناڕاسته‌وخۆییه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌گردبوونه‌وه‌كان".
    ڕایشیگه‌یاند"چاره‌سه‌ر پابه‌ندبوونى تاكه‌ كه‌سییه‌ به‌ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى،وئه‌و كاته‌ پێویستیمان به‌قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یی یاخود گشتى نابێت".
    پێشووتر لیژنه‌ى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى بڕیاریدا به‌سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى له‌ڕۆژانى هه‌ینى وشه‌ممه‌ له‌مانگى ڕه‌مه‌زان،وسه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى نیمچه‌یی له‌رۆژانى دیكه‌ى هه‌فته‌ له‌كاتژمێر 8ى ئێواره‌ تاوه‌كو پێنجى به‌یانى.