پۆلیسى نه‌ینه‌وا تیرۆرستێكى ده‌ستگیركرد

ئەمنی
  • 20-04-2021, 21:32
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانده‌یی پۆلیسى پارێزگاى نه‌ینه‌وا،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێكى داعش له‌به‌ره‌ى چه‌پى شارى موسڵ ڕاگه‌یاند.
    فه‌رمانده‌یی ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزێكى هاوبه‌ش له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌رامه‌ى سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی پۆلیسى نه‌ینه‌وا وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى ودژه‌ تیرۆرى نه‌ینه‌وا وبه‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى له‌میان هاریكارى هاوڵاتیان توانیان تیرۆرست(م ه س ش)ده‌ستگیربكه‌ن".
    وتیشى"تیرۆرسته‌كه‌ به‌جه‌نگاوه‌ر له‌به‌ناو دیوانى سوپا كاریكردووه‌ له‌كاتى داگیركردنى شارى موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌".
    فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ ڕایشیگه‌یاند"تیرۆرسته‌كه‌ له‌ناوچه‌ى گه‌ڕه‌كى شه‌یما له‌به‌ره‌ى چه‌پى شارى موسڵ ده‌ستگیركراوه‌".