بەغدا – ا ه ع قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆ ئەمرۆ چوارشەممە، لەگەڵ هاوتا سورییەكەی تاوتوێی پرۆسەكانی ناوچە سنورییەكان و پتەوكردنی ئەمن و ئاسایشی نێوان هەردوو وڵاتیان كرد. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی ناوخۆ رایدەگەیەنێت: وەزایر ناوخۆ و بریكارانی ئەو وەزارەتە لە كۆبونەوەیاندا لەگەڵ محەمەد شەعار وەزیری ناوخۆی سوریا و وەفدی هاورێی تاوتوێی چەندین دۆسیەی ئەمنیان كرد لە نێویشیاندا ئەمن و ئاسایشی ناوچە سنورییەكان و پتەوكردنی هاریكاری ئەمنی لە نێوان وڵاتانی دراوسێدا. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە هەماهەنگی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات كردەوە تیرۆریستیەكانی داعش كەمدەكاتەوە و پارێزگاری لە دەستكەوتنەكانی ئەو سەركەوتنە دەكات كە عێراق بەسەر تیرۆریستانی داعش بەدەستیهێنا.