به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارى نوێنه‌رایه‌تى هێرشی كرده سه‌ر عه‌لا مه‌عن ئه‌میندارى به‌غدا دواى شكستهێنانى له به‌رێوه‌بردنى دۆسیه‌ى خزمه‌تگوزارى به‌غداى پایته‌خت.
جاسم بخاتى ئه‌ندامى لیژنه‌كه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" چاره‌سه‌ره‌كانى ئه‌میندارى به‌غدا له باره‌ى دۆسیه‌ى خزمه‌تگوزاریه‌وه شكستخواردووه"، رونیشیكرده‌وه"ئه‌میندارى به‌غدا شانازى ده‌كات به چاكسازى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى".
وتیشى "لیژنه‌كه‌یان له كۆتایى ئه‌م مانگه هه‌ڵوێستى ده‌بێت به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى عه‌لا مه‌عن به‌ڵَێنى گۆڕانكارى زۆرى داوه پاش ئه‌وه‌ى بودجه‌ى 2021 چوه‌ته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه".