به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانتار له‌هه‌ڕه‌شه وفشاره‌كان ده‌پارێزێت،ئاماژه‌یشیدا به هه‌ڵاوێركردنى هه‌ندێك په‌رله‌مانتار له‌پێدانى پارێزبه‌ندى ئه‌گه‌ر هات تێوه‌گلاوبوو به‌تاوانێك چ ئه‌نجامدانى تاوان بێت یان هه‌ر شتێكى تر.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"مادده‌یه‌كى یاسایی هه‌یه پارێزبه‌ندى یاسایی ده‌داته ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وله‌هه‌ڕه‌شه وفشاره‌كان له‌كاتى فه‌راهه‌مكردنى یاساكانى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان ده‌یپارێزێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌م مادده‌یه گرنگه بۆ په‌رله‌مانتار له‌كاتى ئه‌نجامى ئه‌ركى نوێنه‌رایه‌تى وچاودێرى وڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ گه‌وره گه‌نده‌ڵكاره‌كان".
وتیشى"فشارى زۆر ڕووبه‌رووى په‌رله‌مانتار ده‌بێته‌وه وڕه‌نگه بۆ هه‌ندێك كه‌یسى تاوان به‌كاربهێندرێت بۆ فشارخستنه‌سه‌رى له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركى چاودێرى ویاسادانان"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌و مادده یاساییه پارێزبه‌ندى ده‌داته په‌رله‌مانتاران هه‌ندێكیان هه‌ڵاوێركردووه له‌پارێزبه‌ندى ئه‌گه‌ر هات وتێوه‌گلاون به‌تاوانێك چ تاوانى یاسایی بوو یان هه‌ر تاوانێكى تر".