به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،وعهبدولعهزیز شممه‌رى باڵیۆزى سعودیه له‌به‌غدا،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دۆخى ناوچه‌كه وپه‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانیان تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد لهعهبدولعهزیز شممه‌رى باڵیۆزى سعودیه له‌به‌غدا"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌عڕه‌جى وباڵیۆزى سعودیه،پته‌وكردنى په‌یوه‌ندی برایانه‌ى نێوان به‌غدا وریاز وجه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگى كرانه‌وه ولێكنزیكبوونهوه له‌گه‌ڵ هه‌مووان له‌میان گفتوگۆى بنیاتنه‌ر وكارى هاوبه‌ش خستۆته به‌رباس".
وتیشى"هه‌ردوولا دۆخى سیاسی وئه‌منى ناوچه‌كه‌یان وڕێكاره پێویسته‌كان بۆ كۆتاییهێنان بهناكۆكییهكان نمایشكردووه،به‌وپێیه‌ى خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندى وڵات وگهلانى ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێت،له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گفتوگۆ ولێكتێگه‌یشتن ونیازپاكى دراوسێتى،كهرۆڵیان ده‌بێت لهپتهوكردنى سه‌قامگیرى وگه‌شه‌پێدان وهاندانى وه‌به‌رهێنان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا".
نوسینگه‌كه ڕایشیگه‌یاند"له‌دیداره‌كه،جهختیشكراوهتهوه له‌سه‌ر گرنگى زیاتر سه‌قامگیربوونى ناوچه‌كه،له‌میان تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارییه‌كان وجه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانى وڵات وگهلانى ناوچه‌كه".