به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند چه‌ندین سه‌رنجى له‌سه‌ر عه‌لا مه‌عه‌ن ئه‌میندارى به‌غدا تۆماركردووه،ئاماژه‌یشیدا له‌ڕۆژانى داهاتوودا هه‌ڵسه‌نگاندنى كاره‌كانى ده‌كرێت.
په‌رله‌مانتار سابت عه‌باسى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى ده‌ستپاكى میواندارى ئه‌میندارى به‌غداى كرد له‌باره‌ى دواكه‌وتنى هه‌ندێك پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له‌به‌غداى پایته‌خت"،وتیشى"ئه‌میندارى به‌غدا وێنه‌یه‌كى ڕوونى پێشكه‌شكرد له‌باره‌ى كاره‌كانى وماوه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى وگرفته‌كانى كه‌ڕووبه‌رووى بوونه‌ته‌وه".
وتیشى"هه‌ندێك بڕوا لاى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى دروستبوو به‌پێدانى كاتى زیاتر گونجاو بۆ ئه‌میندارى به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى كارامه‌یی خۆى ده‌ربخات له‌به‌رێوبردنى دۆسییه‌ى ئه‌میندارێتى به‌غداى پایته‌خت"،ئاماژه‌یشیدا"چه‌ند سه‌رنج له‌سه‌ر ئه‌میندارى ئێستا وپێشووه‌كانى به‌غدا تۆماركراوه".
عه‌باسى وتیشى"لیژنه‌كه له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بۆ كاره‌كانى ئه‌میندارى به‌غدا ده‌كات ".
دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌ندامانى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى به‌تایبه‌تى په‌رله‌مانتارانى به‌غدا پرۆژه‌كانى ئه‌میندارێتى به‌غدا به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه وبه‌رده‌وام چاودێرى ده‌كه‌ن".