یاسایی نوێنه‌رایه‌تى دوو جۆر تانه‌لێدان له‌بوودجه‌ ئاشكراكرد

سیاسی
  • 20-04-2021, 10:52
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دوو جۆر تانه‌لێدان له‌سه‌ر بوودجه‌ ئاشكراكرد،وئاماژه‌یشى به‌وه‌دا تانه‌كان به‌كردارى له‌لایه‌ن دادگاى باڵاى فیدڕاڵییه‌وه‌ پێداچوونه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت.
    په‌رله‌مانتار سائیب خدر ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"تانه‌لێدان له‌باره‌ى یاساى بوودجه‌ پێداچوونه‌وه‌ى له‌لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵى بۆته‌ كردارى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌گه‌ر هات وتانه‌كان یاسایی وبه‌پێى ڕێكاره‌كان بوون ئه‌وه‌ دادگا پێداچوونه‌وه‌ له‌ده‌ستوورى بوونى ده‌كات وبڕیار له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌دات،به‌ڵام ئه‌گه‌ر هات به‌پێى ڕێكاره‌كان نه‌بوو وپشتى به‌به‌ڵگه‌یه‌كى دروستى یاسایی نه‌به‌ستبوو ئه‌وه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر یاساى بوودجه‌ نابێت".
    وتیشى"تانه‌دان له‌سه‌ر بڕگه‌كانى هه‌ر یاساییه‌ك ده‌بێت پێشكه‌شى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى بكرێت"،ئاماژه‌یشیدا"لیژنه‌ى یاسایی وئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران یاسایی دادگاى فیدڕاڵییان ته‌واو كرد وسه‌رۆكایه‌تى كۆماریش په‌سه‌ندى كرد،وله‌ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى بڵاوكرایه‌وه‌".
    خدر ڕایشیگه‌یاند"بوودجه‌ جێى ڕه‌زامه‌ندى هه‌مووان بوو سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك كه‌یسى پشتگوێ خست".