بهغدا-اهع
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان،ئهمڕۆ سێشهممه،رایگەیاند کە دوای پەسەندکردنی کاندیدکراوان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران، بانگەشەی ھەڵبژاردن ئەنجام دەدەرێت.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان،به ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)،ئهمڕۆ سێشهممه،ڕایگهیاند"ئەنجوومەنی کۆمسیاران، سیستەمێکی سەبارەت بە چۆنیەتی ئەنجامدانی بانگەشەی ھەڵبژاردن دیاریکردووە کە لە داھاتوودا بڕیار لەسەر میکانیزم و رێکخستنی پڕۆسەکە دەدات".
وتیشى"لەگەڵ ئهمیندارێتى بهغدا ووهزارهتى شارهوانییهكان ھەمانگیی باشمان کردووە لەوەی کە لە میانی بانگەشەی ھەڵبژاردندا، زیان بە دامەزراوەکانی گشتیی، نەگەیەندرێت".
راشیگەیاند کە دوای پەسەندکردنی کاندیدکراوان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران، بانگەشەی ھەڵبژاردن ئەنجام دەدەرێت، ئەوەیش پێچەوانەی ھەڵبژاردنەکانی پێشووە کە بانگەشەی ھەڵبژاردن بەرلە مانگێک لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە، ئەنجام دەدرا.