به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى فیدڕاڵى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى به‌ڕێوبه‌رى گشتى پێشووى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى له‌پارێزگاى بابل به‌تاوانى زیانگه‌یاندن به‌سامانى گشتى ده‌ركراوه،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا فه‌رمانى بانگهێشتكردن بۆ پارێزگارێكى پێشووتر له‌سه‌ر هه‌مان كه‌یس ده‌ركراوه.
فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ده‌سته‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌كانى حیلله‌ى تایبه‌ت فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى به‌رێوبه‌رى گشتى پێشووى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى بابل ده‌ركردووه به‌هۆى سه‌رپێچیكردن له‌گرێبه‌ستێكى به‌كرێدان"،ڕوونیشیكرده‌وه"فه‌رمانى بانگهێشتكردن بۆ پارێزگارى پێشووترى بابل له‌سه‌ر هه‌مان كه‌یس ده‌ركراوه".
فه‌رمانگه‌كه وتیشى"هه‌ردوو فه‌رمانى ده‌ستگیركردن وبانگهێشتكردن به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(340)ى یاساى سزادان ده‌ركراون،له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى سه‌رپێچیكردن له‌گرێبه‌ستێكى به‌كرێدان وبه‌ڕه‌زامه‌ندى پارێزگارى پێشووتر،ئه‌وه‌یشى دیاریكرد له‌م گرێبه‌سته سه‌رپێچى یاساى فرۆشتن وبه‌كرێدانى سامانى ده‌وڵه‌ت كراوه،له‌گه‌ڵ واژۆكردنى به‌گوژمه‌یه‌كى ئه‌ندێشه‌یی وناڕاست وبه‌بێ هه‌بوونى بانگه‌شه‌ى ئاشكرا،ئه‌م كاره‌یش زیانى به‌سامانى گشتى گه‌یاندووه".
شایه‌نى باسه ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ڕایگه‌یاند دادگا فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژه به‌رپرسانى خۆجێى له‌پارێزگاكه ده‌ركردووه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى تیا كردووه وڕه‌وانه‌ى دادگا كراون،له‌نێویشاندا پارێزگاره‌كان وبه‌ڕێوبه‌رانى گشتى وفه‌رمانبه‌ران هه‌ن به‌هۆى سه‌رپێچیكردن كه‌بۆته هۆى زیانگه‌یاندن به‌سامانى گشتى.