به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،دوو تیرۆرستى داعش له‌كاتى به‌زاندنى سنوور له‌گه‌ڵ سوریا ده‌ستگیركراون،ئاماژه‌یشیدا چه‌ندین بۆمب ومووشهك له‌چوار ناوچه دۆزراونه‌ته‌وه.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"هێزێكى هاوبه‌ش له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار،چه‌ندین بۆمبى چێندراو لهپاشماوهكانى تیرۆرستانى داعش له‌ناوچه‌ى(گوندى عه‌سرییه)دۆزیوه‌ته‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"دهستبهسهرگیراوهكان (11بۆمبى چێندراو-11 گوللـه‌ى تانك -سێ بروسكه‌ى ته‌قینه‌وه)له‌خۆگرتووه وله‌لایه‌ن تیمه‌كانى چاره‌سه‌ر سه‌ر بهفیرقهكه له‌ناوبراون".
وتیشى"فیرقه‌ى ده له‌كه‌رتى به‌رپرسیارێتى (3بۆمبى چێندراوى جۆراوجۆر-گوللـهیهكى هاوه‌ن-مووشه‌كێكى تانك)دۆزیوه‌ته‌وه وله‌لایه‌ن تیمه‌كانى چاره‌سه‌ركردن سه‌ر بهفیرقهكه گواستراونه‌ته‌وه"،وتیشى"هێزێك لهفیرقهى ده ئه‌ركێكى پشكنینى ئه‌نجامداوه له‌ناوچه‌ى شه‌هابى یه‌كه‌م له‌میان شارۆچكه‌ى گه‌رمه و(گوللـه‌ى هاوه‌ن 120ملم-مووشه‌كێكى RBG7-مووشه‌كێكى نه‌مساوى)دۆزیوه‌ته‌وه وله‌لایه‌ن تیمى چارهسهركردنهوه له‌ناوبراون".
شانه‌كه لهڕاگهیهندراوێكى دیكه ڕایگه‌یاند"هێزێك له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا له‌میان فیرقه‌ى بیستى پیاده هه‌ستاوه به‌ئه‌ركى پشكنین له‌كه‌رتى به‌رپرسیارێتى،و(دوو گوللـه‌ى هاوه‌ن 60ملم-مووشه‌كێكى كاتیۆشا)لهپاشماوهكانى تیرۆرستانى داعش دۆزیوه‌ته‌وه وهه‌ر له‌شوێنه‌كانى خۆیان له‌ناوبراون".
وتیشى"هێزێك له‌فه‌وجى یه‌كه‌مى لیواى 71ى فیرقه‌ى 20 توانییان دوو كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن له‌كاتى به‌زاندنى هێڵى سنوورى سوریا به‌ره‌و خاكى عێراق"،ڕوونیشیكرده‌وه"دواى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیان ده‌ركه‌وتن چه‌كدارى تیرۆرستانى داعشن وڕێوشوێنى یاسایی له‌به‌رامبه‌ریان گیرایه‌به‌ر".
شانه‌كه ڕایشیگه‌یاند"هێزێكى هاوبه‌ش لهبارهگاى پێشكه‌وتووى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان/كه‌ركوك ولهمیان فیرقه‌ى سێیه‌مى پۆلیسى فیدڕاڵى هه‌ستاوه به‌ئه‌ركى پشكنینى گوندى خالدییه"،ڕوونیشیكرده‌وه"دووگوللـهى هاوه‌ن120ملم-بۆمبێكى دروستكراوى خۆجێى-دوو نارنجۆكى گوللـه هاوێژ)هى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش دۆزراونه‌ته‌وه وله‌لایه‌ن تیمى چاره‌سه‌رى فیرقه‌كه پووچه‌ڵكرانه‌وه ولهناوبران".