غزى:حكومه‌ت كارده‌كات بۆ نه‌هێشتنى توندوتیژى له‌ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كان

سیاسی
  • 20-04-2021, 13:31
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌مید نه‌عیم غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ حكومه‌تى عێراقى جددیه‌ له‌هه‌نگاوه‌كانى بۆ به‌رپاكردنى گیانى پێكه‌وه‌ ژیانى ئاشتیانه‌ ونه‌هێشتنى توندوتیژى وتوندڕه‌وى وتێكه‌ڵكردنى گه‌ڕاوه‌كانى كه‌مپى ئاواره‌كان له‌كۆمه‌ڵگادا.
    نوسێنگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"غزى له‌میان دیدارێكى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى هۆڵه‌ندا وجێگرى باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له‌به‌غدا وله‌ڕێگاى ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،دۆسییه‌ى ئاواره‌كان له‌پێشینه‌كانى كارى حكومه‌ته‌،كه‌له‌ئێستادا كارده‌كات بۆ دابینكردنى خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌كى وڕێكارى ژیانێكى شكۆمه‌ند به‌هاریكارى به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ووڵاتانى به‌خشێنه‌ر وڕێكخراوه‌كانى نێوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تى".
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌باڵیۆزى هۆڵه‌ندا وجێگرى باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له‌به‌غدا ستایشى"هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى عێراق وئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وهه‌ماهه‌نگییه‌ ئاست باڵاكانیان كرد،له‌گه‌ڵ وڵاتانى به‌خشێنه‌ر وكۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى،بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌ركى سه‌قامگیرى بۆ ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كان،وجه‌ختكردن له‌سه‌ر نه‌هێشتنى توندوتیژى وتوندڕه‌وى،له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ژیانى ئاسایی بۆ ئه‌و ناوچانه‌".