به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتى دارایی،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،رایگەیاند، دەقى پەسەندکراوى یاساى بودجە كه‌له‌ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى بڵاوكراوه‌ته‌وه هەڵەى تێدایە و جەخت لەئاگاداركردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به‌مه‌به‌ستى چاککردنەوەى هەڵەکان دەکاتەوە.
نوسینگەى راگەیاندنى وەزارەتى دارایی لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە وێنەیەکى دەستئ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) کەوتووە رایگەیاند،"وەزارەت دەستیکردوووە بە رێوشوێنەکانى وردبینى یاساى بودجەى فیدڕاڵى ژماره(23)ى ساڵى/2021 کە لە رۆژنامەى فەرمى به‌ژماره 4625 له12/نیسانى/2021 بڵاوکراوەتەوەو تێبینى بوونى هەڵە کراوە تێیدا".
وتیشى"دیوانى سەرۆکایەتى ئاگاداردەکەینه‌وه به‌مه‌به‌ستى ده‌ركردنى ڕاگه‌یه‌ندراوێك بۆ چاککردنەوەى هەڵەکان،به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێمان دراوه به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(8)ى یاساى بڵاوكردنه‌وه له‌ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى ژماره(78)ى ساڵى 1977".
بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه هەڵەکان بەگشتى لە پرۆژه‌یه هاتووه كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه ڕه‌وانه‌كراوه به‌پێى نووسراوه‌كه‌ى به‌ژماره1/9/3022 له6/4/2021 وڕه‌وانه‌كراوى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بۆ ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى به‌پێى نووسراوه‌كه‌ى به‌ژماره ژ.و/1/41/1278 له 12/4/2021 كه‌به‌مشێوه‌یی خواره‌وه‌یه:-
1-له‌مادده‌ى1/یه‌كه‌م/أ هاتووه داهاته‌كانى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021 به(101320141984) هه‌زار دینار مه‌زنده ده‌كرێت وه‌ك چۆن له‌خشته‌ى(أ)داهاته‌كان هاتووه به‌پێى پاشكۆى ئاماده‌كراوى ئه‌م یاساییه.
كه‌چى خشته‌ى(أ)هه‌موارنه‌كراوه‌ته‌وه به‌پێى كۆى داهاتى ئاماژه‌پێكراوى سه‌ره‌وه به‌ڵكو له‌سه‌ر كۆى داهاتى هه‌نارده‌كراو له‌پرۆژه‌ى حكومه‌ت ماوه‌ته‌وه به‌بڕى(93159954484)هه‌زار دینار.
2-هه‌روه‌ها له‌مادده‌ى2/یه‌كه‌م/خه‌رجییه‌كان هاتووه بڕى(129993009291) هه‌زار دینار بۆ ساڵى 2021 ته‌رخانده‌كرێت له‌نێویشیاندا
1-أ-خه‌رجییه‌كان به‌كاربردن(90559139482) هه‌زار دینار دابه‌شده‌كرێت به‌پێى خشته‌ى(1و2و3)له‌خشته‌ى(ب)خه‌رجییه‌كان وبه‌پێى وه‌زاره‌ته‌كان.
كه‌چى كۆى دروستى خه‌رجییه‌كان(98974139482) هه‌زار دیناره نه‌ك(90559139482) هه‌زار دینار له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خشته‌ى زیادكراوى به‌كاربردن جێگیر نه‌كراوه تاوه‌كو كۆى گشتى خشته‌ى ئه‌ستونى ژماره(1)(1882000000)هه‌زار دینار گوژمه‌ى به‌كاربردنى نوێی بۆ زیادبكرێت.
3-سه‌باره‌ت به‌كۆى سه‌رمایه‌دارى له‌هه‌مان یاسا بڕى(29136869809) هه‌زار دینار(بیست ونۆ ترلیۆن وسه‌د وسى وشه‌ش ملیار وهه‌شت سه‌د وشه‌ست ونۆ ملیۆن وهه‌شت سه‌د ونۆزده دینار)هاتووه كه‌دابه‌شده‌كرێت به‌پێى(خشته‌ى/4 كۆى خه‌رجییه‌كان)له(خشته‌ى/ب خه‌رجییه‌كان به‌پێى وه‌زاره‌ته‌كان)وخشته‌ى(هـ)پاشكۆى یاساكه له‌نێویشیاندا ئه‌م گوژمانه‌یه.
كه‌چى له‌خشته‌ى(ب)ئاماده‌كراو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه بڕى(25713294605) هه‌زار دینار هاتووه وله‌كاتى زیادكردنى خشته‌ى سه‌رمایه‌دارى نوێى زیادكراو كه‌له‌خشته‌ى(ب)هاتووه وله‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه ئاماده‌كراوه ئه‌وه ده‌بێته(29136869809) هه‌زار دینار وكۆى پاره‌ى هاتوو له‌خشته‌ى یاساكه كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ڕه‌وانه كراوه (27757619729)هه‌زار دیناره وناتوانرێت په‌یڕه‌وبكرێت چونكه په‌رله‌مان كۆى خه‌رجییه‌كانى سه‌رمایه‌دارى كه‌مكردۆته‌وه وه‌ك چۆن له‌خشته‌ى(هـ)ئاماژه‌پێكراو له‌بڕگه‌ى(3)ى سه‌ره‌وه هاتووه،وناتوانرێت په‌یڕه‌وبكرێت چونكه خشته‌ى ڕه‌سه‌نه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه به‌كارنه‌هێنراوه به‌ڵكو گۆڕانكارى به‌سه‌ریاهاتووه به‌پێى خشته‌ى(ب).
4-له‌خشته‌ى په‌ڕه‌ى(9)له‌باره‌ى بڕگه‌ى(سێیه‌م)كورتهێنان1=(أ+ب) كۆى داهاته‌كان(320141984101) هه‌زار دیناره ئه‌مه‌یش هاوتا نییه له‌گه‌ڵ كۆى بڕگه‌ى(أ+ب) به‌ڵكو ڕاسته‌كه‌ى(101320141984) هه‌زار دیناره وسه‌رۆكایه‌تى كۆماریش ئاگادار ده‌كرێته‌وه به‌مه‌به‌ستى ده‌ركردنى راگه‌یه‌ندراوێك له‌سه‌ر ڕاستكردنه‌وه‌ى ئاماژه‌پێكراوى سه‌ره‌وه.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی له‌داواکاری عێراق ده‌كات