كازمى:کارمەندانی تەندروستی نمونەیەکی بەرزیان پێشكه‌ش به‌ گه‌لی عێراق كرد

سیاسی
  • 19-04-2021, 21:29
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، رایگه‌یاند، زیاتر لە ساڵێکه‌ سوپای سپی هەوڵی گه‌وره‌ی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان له‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا داوه‌، لە سه‌رده‌می ئه‌و پەتایەشدا پزیشكان و کارمەندانی تەندروستی نمونەیەکی بەرزیان پێشكه‌ش به‌ گه‌لی عێراق كرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى له‌ ئێوارەخوانێکی بەربانگکردنەوە، میوانداریی ژمارەیەک پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كرد و رایگه‌یاند، "كاتێك عێراق روبه‌روی دڕنده‌ترین دۆخی ته‌ندروستی بوه‌ته‌وه‌، پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌ قۆناغی كاری وه‌زیفی خۆیانه‌وه‌ بۆ قۆناغی پاراستنی کۆمەڵگا هه‌نگاویان ناوه‌".
    رونیشیكرده‌وه‌، "زیاتر لەساڵێکه‌ سوپای سپی هەوڵی پیرۆز و گه‌وره‌ی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان له‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا داوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ سه‌رده‌می ئه‌و پەتایەدا پزیشكان و کارمەندانی تەندروستی نمونەیەکی بەرزیان پێشكه‌ش به‌ گه‌لی عێراق كرد".
    مستەفا کازمی ئاشكراشیكرد، "له‌ ماوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌رتی ته‌ندروستی سه‌دان شه‌هیدیان پێشكه‌شكردوه‌، روبه‌روی ئاڵنگاری زۆربونه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رمان ستایشی ئه‌و هه‌وڵ و ماندوبونه‌تان بكه‌ین".
    له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سەرۆک وەزیران رایگه‌یاند، "داوا لە هەمو تاكێكی عێراقی ده‌كه‌م ده‌ستبه‌جێ ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كاربهێنێت، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقیش هه‌وڵده‌دات ژه‌مه‌ ڤاكسینی كۆرۆنا هه‌فتانه‌ دابین بكات و رێژه‌یه‌كی زۆریش له‌و ڤاكسینه‌ كڕاوه‌".
    مستەفا کازمی باسی له‌وه‌شكرد، "حكومه‌ت هیچ كات كه‌مته‌رخه‌می له‌ رێگری له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا نه‌كردوه‌ و بودجه‌یه‌كی تایبه‌تیشی بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ و دابینكردنی چاره‌سه‌ر و پێداویستیه‌كانی ته‌ندروستی ته‌رخانكردوه‌".
    له‌ كۆتای قسه‌كانیدا كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ده‌یان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزرای له‌ كه‌رتی ته‌ندروستیدا له‌به‌رده‌ست بوه‌ و به‌تایه‌بت نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان هه‌ندێكیمان له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ خسته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، هه‌میشه‌ وڵاتانی پێشكه‌وتو گرنگیان داوه‌ته‌ كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌، چونكه‌ بنه‌مای پێشكه‌وتنی وڵاته‌".