وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: هیچ حاڵه‌تێكى گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی وەرگرتنی ڤاکسینەوە تۆمار نه‌كراوه‌

ناوخۆ
  • 19-04-2021, 20:02
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی تەندروستی،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،میكانزمى كارتى په‌یڕه‌وكراو بۆ كوتانى ڤاكسین ئاشکراکرد، وئاماژه‌یشیدا تائێستا هیچ هاوڵاتییەک  بەهۆی کوتانی بە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا نەمردووە.  
    ریاز عەبدولئەمیر حەلفی، بەڕێوەبەری ته‌ندروستى گشتی لە وەزارەتی تەندروستی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕایگەیاند"كارتى ئێستا هیچ به‌هایه‌كى نییه‌ وساخته‌كردنى هیچ سوودێكى نییه‌،ڕوونیشیكرده‌وه‌"تاوه‌كو ئێستا هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمى په‌یڕه‌وكراوى ڤاكسینه‌كان ده‌رنه‌كراوه‌".
    حه‌لفى وتیشى"كارته‌كه‌ى ئێستا بۆ گه‌شتكردن نییه‌،به‌ڵكو بۆ دیاریكردنى واده‌ى دووه‌مى  كوتانى ڤاكسینه‌كه‌یه‌ وساخته‌كردنى هیچ سوودێكى نییه‌ وئاسانكاریش ده‌كات بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى ڤاكسین وه‌رده‌گرێت له‌كاتى سه‌ردانیكردنى بنه‌كه‌ى ته‌ندروستى".
    ئاماژه‌یشیدا"هیچ کەسێک بەهۆی کوتانییەوە بە ڤاکسینی کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە". 
    حه‌لفى دەشڵێت"هیچ بڕیارێکی نوێ نییە لەبارەى سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ".