به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ پرسیاره نوێنه‌رایه‌تییه‌كان له‌باره‌ى یاساى بوودجه‌ى 2021.
لیژنه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌دواداچوونى بۆ ڕاگه‌یه‌ندراو وپرسیارهكانى هه‌ندێك له‌برایان له‌باره‌ى یاساى بوودجه‌ى دارایی بۆ ساڵى 2021 كردووه،وده‌یه‌وێت ئه‌وه ڕوونبكاتهوه كهدهقێكى ڕاشكاو هه‌یه لهبوودجهدا وپێناسى (ز)له‌بڕگه‌ى چواره‌م ومادده‌ى 2ى یه‌كه‌م هه‌ڵگرتووه وباس له‌وه ده‌كات وه‌زاره‌تى دارایی پابه‌نده به‌ئاستى گوژمهكانى خشته‌ى ب هه‌مواركراو ودووباره دابه‌شكردنى گوژمه‌كان به‌هه‌ردوو به‌شى به‌كاربردن وسهرمایهدارى وبهخشتهكردنى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌روازه وبه‌ش ووهرزهكان یان بڕگه‌كان وجۆر وزنجیرهى جۆره‌كان له‌وه‌زاره‌ت ولایه‌نه ناپهیوهستهكان به‌وه‌زاره‌ت وپارێزگاكان لهخشتهیهكى هاوپێچى دیكه".
وتیشى"كه‌واته ئه‌و كات وگوژمهیهى له‌خشته‌ى(ب)ى ههمواكراو هاتوو وهاوپێچى یاساكه‌یه سه‌روه‌ره به‌سه‌ر خشته‌كانى دیكه ووه‌زاره‌تى دارایی پابه‌نده به‌دووباره به‌دابه‌شكردنى گوژمهكانى وكاتهكانیشى هاوتایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى لهشیرازهى یاساكه په‌سه‌ندكردووه وهیچ گرفتێكیش نییه له‌م هاوكێشه‌یه وه‌ك چۆن كه‌سانێك هه‌وڵیاندا بانگه‌شه‌ى بۆ بكه‌ن".
لیژنه‌كه دووپاتیكرده‌وه"گوژمه‌ى داهاته نه‌وتییه‌كان كهلهشیرازهى بوودجه هاتووه بریتییه له‌وه‌ى له‌فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌كان دێت له‌ئه‌نجامى جیاكردنه‌وه وپاڵاوتن وچه‌ند ڕێكارێكى تر له‌پاڵ فرۆشتنى ڕێژه‌ى نه‌وت پێشبینیكراو وبهنرخهكانى ".
لیژنه‌ى ناوبراو به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه داواى له‌لایه‌نه‌كان كرد كهپرسیار ده‌كه‌ن باش له‌پرسیاره‌كان بیر بكه‌نه‌وه به‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیدار بۆ ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر هه‌ر پرسیارێك یان به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتنێك له‌خوێندنه‌وه‌ى ده‌قه‌كانى یاساى بوودجه".