به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه كاتى دیارى كرا‌و بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كان دانراوه له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى خێرایی به‌جێگه‌یاندنیان.
نوسینگه‌ى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كه‌عبى به‌هاریكارى لیژنه‌ى هه‌رێم وپارێزگاكان،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى خولاوى فراوانى كردووه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،19ى- نیسانى 2021،به‌به‌شدارى پارێزگاره‌كان،وهه‌ردوو وه‌زیرى دارایی وپلاندانان،وژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆكى لیژنه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،وكارمهندانى پێشكه‌وتووى هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بۆ تاوتوێكردنى جێبه‌جێكردنى بوودجه‌ى ئه‌مساڵ،ودیارترین گرفته دارایی وپلانهكان كهڕووبهرووى پارێزگاكان بۆته‌وه،هه‌روه‌ها تاوتوێكردنى پلانه دانراوه‌كان".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كه‌عبى له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه ڕایگه‌یاندووه:ئامانجى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ودهرهاوێشتهكانى كۆبوونه‌وه‌كانى پێشوو دۆزینه‌وه‌ى كه‌ناڵى په‌یوه‌ندیكردنى ڕاسته‌وخۆیه له‌نێوان بهڕیوبهرایهتییهكانى پارێزگاكان وحكومه‌تى فیدڕاڵى،ولهمیان ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان،وبهشێوازێك هه‌مووان زۆربه‌ى گرفت ورۆتین وكێشه‌كانى ڕابردوو تێده‌په‌رێنن،وكه‌مكردنه‌وه‌ى كاته‌كان به‌پێى توانا بۆ سوود گه‌یاندن به‌هاوڵاتیان له‌ڕێگاى ته‌واوكردنى پرۆژه‌كانى خزمه‌تگوزارى ووه‌به‌رهێنان كه‌په‌یوه‌ستن به‌ژیانى هاوڵاتیانه‌وه".